
هاودەم بۆچى؟
وەکو بەشێک لە گۆڕانکارییەکانى ژیانى ئێمە، هاودەم دەیەوێت پردێکى نوێ بێت بۆ دۆزینەوە و بەیەکتر گەیاندنى ئەوانەى کە بەئامانجێکى دروست و ڕاستەقینەوە بەدواى هاوژین و هاوسەرى ژیانیاندا دەگەڕێن.
ئەم پڕۆژەیە لە قۆناغى سەرەتایدایە و بەهاوکارى و پشتیوانى هەموولایەک، بە ڕاستگۆیى و متمانەى دروستەوە پێدەنێتە قۆناغى گەورەترەوە.
لەخوارەوە وردەکارى زیاتر لەبارەى پڕۆژەکەوە دەخەینەڕوو.
هاودەم چۆن کاردەکات؟
پڕۆژەکەمان بۆ یەکترناسینى کچان و کوڕان لە چەند بەشێکى سەرەکى پێکهاتووە:
١-خزمەتگوزارى تایبەت: کە بریتییە لە دۆزینەوەى کەسانى گونجاو بۆیەکتر لەڕێگەى خزمەتگوزارى تایبەت، پێشنیازى تەواو بۆ هەردولا دەکرێت تا قۆناغەکانى یەکترناسین و بەیەکتر گەیشتن.
٢-گروپەکان: بۆ دۆزینەوەو ناسینى کوڕان و کچان و ئەو کەسانەى بەدواى هاوژین و هاوسەردا دەگەڕێن بۆ ژیانى خۆیان. لەو بەشەدا، بەشداربوو دەبێتە ئەندام و دواتر دەتوانێت لەگەڵ کچان و کوڕانى دیکەدا بکەوێتە گفتوگۆ و یەکترناسین.
لە هەموو خزمەتگوزارییەکاندا، تایبەتمەندى و زانیارییەکانى بەشداربووان بەشێوەیەکى پارێزراو دەمێنێتەوە.
پەیوەندى
بۆ پەیوەندیکردن دەتوانن ئەم ئیمەیڵە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان بەکاربهێنن
123-456-7890
